نوێترین دڕندەکاری خوێناوی ڕژیمی زایۆنیستی لەئاکامی پەلاماردرانی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقساو شیفا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر تاوڵ و هۆبەی هەواڵنێرو پەرتەوازەکانی نێو نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دەیربەلەح و نەخۆشخانەی شیفاو دەوترێ کە کارەساتێکی ترسناک لەنێو نەو نەخۆشخانە ڕووی داوە.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی لە غەزە لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کردوە کە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست بەهۆی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر چەندین هۆبەو تاوڵ و چیغی هەواڵنێرو پەرتەوازەکانی نێو نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسای سەربە پارێزگەی وستای غەزە دڕندەکاریەکی خوێناوی دیکەی بەرهەم هێنا.کە لەئاکامی دا ژومارەیەک شەهید یان بریندار بوون، هەربۆیە ئێمە ئەو دڕندەکاریە بە توندی شەرمەزار دەکەین و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نێوخۆیەکانی پەیوەنددار بە دەرمان و چالاکی پزیشکی دەکەین کە ئەو دڕندەکاریە سامناکە شەرمەزار بکەن.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە ئێمە حکومەتی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیاری بەتەواوی ئەو دڕندەکاریە دەزانین.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی لە غەزە لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەی دا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست لەمیانەی پەلامارەکانی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفاو دەوروبەرەکەی زۆرتر لە چوارسەد هاووڵاتی شوهید کردوەو هەزارو پەنجا خانووبەرەی کاول کردوەو تاکووئێستاش سەدو حەوت برینداری هەروا لە دۆخێکی نامرۆڤانە لەنێو ئەو نەخۆشخانەدا گەمارۆ داوە.
وەزارەتی تەندروستی لە غەزەش ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا ڕێژەی قوربانیەکانی پەلامارەکەی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەزە گەیشتۆتە سی و دوو هەزارو حەوسەدو هەشتاو دوو کەسو داگیرکەران لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری رابردوو هەشت دڕندەکاری کۆمەڵکوژانەی نوێ یان بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا حەفتاو حەوت کەس شەهیدو سەدو هەشت کەسیش بریندار کراون.