حەماس: بڕیاری کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی غەزە لەدەست ئەمریکادایە
نوێنەرێکی بزوتنەوەی حەماس لە لوبنان لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە بڕیاری کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی غەزە لەدەست ئەمریکادایە.
ئەحمەد عەبدولهادی وتی: وتووێژ گەیشتۆتە قۆناغێک کە ڕوونە دووژمن خوازیاری دان و ستان نیەو دیارە کە خۆڕاگریش بەنیازی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکە کە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی ئەو شه ڕەو پاشەکشەی داگیرکەران و نۆژەنکردنەوەی غەزەو ئەمانەش مەرجی خۆڕاگرین.
نوێنەرەکەی بزوتنەوەی حەماس لە لوبنان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا لە شەری کۆمەلکوژکردن و برسیکردن بەدژی خەڵکی فەلەستین پاڵپشتی دەکا وتی: بڕیاری کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی غەزە لەدەست واشینگتۆندایە.
ئیحسان عەتایای ئەندامی مەکتەبی سیاسی جیهادی ئیسلامی فەلەستین"یش وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاکامی شەڕەکەی باهۆزی ئەقسا دواڕۆژی بەڕێوەبەری غەزە دەستنیشان دەکا وتیشی تاکاتێک کە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی هەروا سوور بن لەسەر مەرجەکانیان بۆ خۆڕادەستکردنی خۆڕاگری ئەو وتووێژانە هیچ ئاکامێکیان نابێ و ئەو خۆڕاگریە هەروا بەردەوام دەبێ.