بانگەوازی حەماس بۆ هاوپشتی جیهانی لەگەڵ خەڵکی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i426330-بانگەوازی_حەماس_بۆ_هاوپشتی_جیهانی_لەگەڵ_خەڵکی_غەزە
بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای سپاس و ڕێز لە بەشداربوانی خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سەرانسەری جیهان، داوای لەسەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد کە چالاکیەکانیان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە پەرە پێ بدەن و زایۆنیستەکانیش بخەنە ژێر زەخت و گوشار تاکوو دەستدرێژکاریەکەیان ڕابگرن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 07, 2024 06:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای سپاس و ڕێز لە بەشداربوانی خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی قودس لە سەرانسەری جیهان، داوای لەسەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد کە چالاکیەکانیان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە پەرە پێ بدەن و زایۆنیستەکانیش بخەنە ژێر زەخت و گوشار تاکوو دەستدرێژکاریەکەیان ڕابگرن.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک وێڕای سپاس و ڕێز لە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە خۆپیشاندانەکانی هەینی توڕەیی فەلەستین و ڕۆژی جیهانی قودس، خوازیاری پەرەسەندنی هەموو شێوازێکی لایەنگری و هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزەش بوو، تا کاتی ڕاگیرانی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان.

بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس داوای لە هەموولایەک کرد تاکوو هەروا لایەنگری خەڵکی فەلەستین و ئامانجە دادخوازانەکەی بن و لەهەموو ئامێرێکیش بۆ تەریک خستنەوەی ڕژیمی داگیرکەرو فاشیستی زایۆنیست کەڵک وەربگرن و بەئاراستەی هەوڵ لەپێناو دادگایی کردنی سەرۆکی دڕندەکاری زایۆنیستەکان و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەو ڕژیمە لە خاکی فەلەستین هەنگاو هەڵبگرن.

لە ڕۆژی ڕابردوودا وەک ڕۆژی جیهانی قودس بەملوێن کەس لە خەڵکی سەرانسەری جیهان هەر لەئاسیاوە تا ئوروپاو ئەمریکاو ئەفریقا ڕژانە سەر شەقام و بەئاراستەی داهێنان و دەستپێشخەریەکەی ئیمام خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی دیسانەوە پێداگری بکەنەوە لەسەر پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین.