درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩ کەسی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر باشوری غەزە شەهید بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژیمە ماڵیکیان لە گەڕەکی سوڵتان هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ڕەفەح کردە ئامانج، کە لەئاکامی دا تاکوو ئێستا نۆ کەسی فەلەستینی بۆوێنە ژومارەیەک ژن و منداڵ شەهیدو بریندار ببوون.
زایۆنیستەکان بۆ قەرەبووی تێکشکانەکەیان و ڕاگرتنی هەڵمەتی خۆڕاگری بازگەکانی ئەو کەرتەیان داخستوەو خەریکی بۆردومانن.
هێزەکانی خۆڕاگری سەرایا قودسی لقی سەربازی بزاڤی ئیسلامی فەلەستینیش شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە هەڵمەتێکی بە مووشەکیان کردۆتە سەر شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری کەرتی غەزە.
وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی غەزە لە دەسپێکی دەستدرێژکاریەکانی ئەو ڕژیمەوە بۆسەر ئەو ناوچە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە سی و چوار هەزارو دوازدە کەس حەفتاو شەش هەزارو هەشت سەدو سی و سێ کەسیش بریندار بوون.