شەپۆلی گەرمای نائاسایی لە غەزە گیانی منداڵانی فەلەستینی خستۆتە مەترسیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i426901-شەپۆلی_گەرمای_نائاسایی_لە_غەزە_گیانی_منداڵانی_فەلەستینی_خستۆتە_مەترسیەوە
ئاژانسی کارو فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان "ئانڕوا" ڕایگەیاند کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی گەرمای نائاسایی کەرتی غەزەی گرتۆتەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
نیسان 28, 2024 04:44 Asia/Tehran

ئاژانسی کارو فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان "ئانڕوا" ڕایگەیاند کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی گەرمای نائاسایی کەرتی غەزەی گرتۆتەوە.

گەرمای توندی کەرتی غەزە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو بۆتە هۆی ئەوەی کە دۆخی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان کە لەنێو خێمەو تاوڵ و چێغ دا دەژین یەگجار شپرزەو دژوار بوە بەجۆرێک  کە لەئاکامی دا تاکوو ئێستا لانیکەم دوو منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.

باران و گەرمای لەڕادەبەدەرو نەبوونی خواردنی پێویست و ئاوی خواردنەوە تەشەنەی نەخۆشی درمی و هاتنی ئاوڕۆ بۆنێو خێمەی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان تەنیا بەشێک لەو قەیرانەیە کە تووشی هاووڵاتیانی فەلەستینی لەو کەرتە هاتوە.

ئەوەش لەکاتێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ژومارەی ئاوارە فەلەستینیەکانی ئەو کەرتە بەتوندی لە پەرەسەندنە.