May 11, 2024 10:18 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێشوازی کرد لە دەنگدانی مسۆگەری کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەداو داوای کرد کە ئەنجوومەنی ئاسایش"یش بە بڕیارەکەی پێشوتری خۆی دا بچێتەوە.

حەماس داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد کە لایەنگریەکی زۆرتر بکەن لە گەلی فەلەستین بەئامانجی گەیشتنی بە مافی ئازادی و دیاریکردنی مافی چارەنوسی خۆی و هاواکات داواشی لە ئەنجوومەنی ئاساێش کرد کە بەرپرسایەتیەکانی خۆی بەرێوە بەرێ و ڕازی بێ بە ئەندامەتی  بەتەواوی فەلەستین  لەو ڕێکخراوەداو هەنگاوێکی شێلگیریش هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست و پێشێلی ڕاشکاوی سەرجەم یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرمان لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەرنووسی بڕیارنامەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لەو ڕێکخراوەدا بە سەدو چلو سێ دەنگی ئەرێنی و نۆ دەنگی دژبەرو بیست و پێنج دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

سەرپەیڤ