May 11, 2024 09:45 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەزە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیستی خوازیاری بەردەوامی شەڕەکەی غەزەیە پێداگریشی کرد کە وتووێژی ئاگربڕ لەبەر درێژەی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح گەیشتۆتە بەربەست.

خەلیل حەییە" جێگری سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەزە دوێنێ هەینی وێڕای ئاماژە بە دژایەتی ڕژئیمی زایۆنیستی لەگەڵ گەڵاڵەی ئاگربڕ لە غەزە وتی: سەرجەمی ئەو پێشنیارو دەستپێشخەریانەی کە هێناماننە بەرباس لەبەر ڕێکنەکەوتنی نەتانیاهۆ تووشی شکست هاتن و ئێمەش خوازیاری ئاگربڕو دانو ستانێکی ڕاستەقینەین، بەڵام نەتانیاهۆ خوازیاری درێژەدانی شەڕە بۆ گەیشتن بە ئامانجی تاکەکەسی و ملهوڕانەی خۆی.

ناوبراو پێداگری کرد کە وتووێژ لەبەر درێژەی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح گەیشتۆتە بەربەست و هەنوکە هیچ وتووێژێک لەئارادا نیە.

دیارە ئێمە ئەو وتووێژانەمان هەڵنەپەساردوە و لێێ نەچوینەدەر داگیرکەریش دژایەتی کرد لەگەڵ پێشنیاری نێوبژیوانی و بەنیازە بەو هۆیەوە کاتێکی زۆرتر بۆخۆی دەستەبەر بکا، دیارە ئەمریکا دەتوانێ شەڕ ڕابگرێ بەڵام ئەو کارە ناکا چونکە هاوپەیمانی ئەو داگیرکەرانەیە.

سەرپەیڤ