کاربەدەستێکی حەماس: خۆڕاگری لە غەززە تەسلیم نابێ
عزەت ئەڕەشق لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قسە بێ بنەماکانی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە خوازیاری خۆ بەدەستەوەدانی خۆڕاگریی فەلەستین بوو، پێیداگرت کە خۆڕاگری لە غەززە نە شکست دێنێ و نە تەسلیمیش دەبێ.
عزەت ئەڕەش وتی: قسە بێ بنەماکانی ڕۆژی دووشەممەی بنیامین نەتانیاهوو سەبارەت بەوەی کە بە خۆبەدەستەوەدانی حەماس، چەکدانان و رادەست کرانی دەستبەسەرکراوان دەکرێ ئەم شەڕە راگیردرێ، گاڵتەجاڕە و بۆ رازی کردنی ناوخۆی ئیسراییلە و پیشاندەری ڕەوشی قەیرانی نەتانیاهوویشە پاش تێپەڕینی ٢٢١ ڕۆژ لە دەسدرێژیی سەربازیی بۆ سەر غەززە. ناوبراو وتیشی: نەتانیاهوی جەنایەتکار نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجەکانی، کوشت و کوشتاری تۆقێنەری خەڵکی مەدەنیی بێ دەرەتان نەبێ.
ئەم ئەندامە باڵایەی حەماس وتیشی: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئێستایش لە وەهم و خەیاڵدایە سەبارەت بە دەسڕاگەیشتنی بە سەرکەوتنێکی بانگەشەکراو کە هەرگیزیش ئەوەی بۆ نایەتەدی. ئەڕەشق وتی: ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی کە نەتانیاهوو هەرگیز سەرناکەوێ لە پەلاماردانی ڕێبەرانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە کە نە شکست دێنن و نە تەسلیم بوون و خۆبەدەستەوەدان دەناسن.