بەردەوامیی بۆدرومانەکانی کەرتی غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427335-بەردەوامیی_بۆدرومانەکانی_کەرتی_غەززە_لەلایەن_زایۆنییەکانەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 14, 2024 13:00 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

بە هۆی بۆردومانکرانی ماڵێکی مەدەنی لە ئۆردوگای ژمارە دووی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لانیکەم ٢٠ فەلەستینی لەوان ژن و منداڵ شەهید بوون و ژمارێکیش بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماری شوێنی ڕاگرتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە نێو خوێندنگەیەکیان دا. شارۆچکەنشینانی زایۆنیش ئاوریان بەردایە لۆرییەکی هەڵگری خۆراک و خواردن کە بۆ خەڵکی غەززە بەڕێکرابوو. پاش پەلاماری دوێنێ ئێوارەی شارۆچکەنشینان بۆ سەر لۆرییەکان لە دەروازەی سنووریی "تەرقوومییە" و تیابردنی خۆراک و لۆرییەکان، سوپای داگیرکەر نزیکەی ٧ لۆریی ناچار کرد بەرەو ناوچەی "بیت عوا" بڕۆن. لۆرییەکان لە نزیکی یەکێک لە دەروازەکانی شوورەی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا پارک کرابوون کە شارۆچکەنشینان ئاوریان بەردایە یەکێ لە لۆرییەکان. 

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماسیش لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین بەتایبەت کەرتی غەززە شۆڤەڵێکی دی٩ و چوار تانکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە دەوروبەری ئۆردوگای جەبالالیا لە باکووری کەرتی غەززە ئاور تێبەردا.

ترۆمبیلێکی سەربازهەڵگری سوپای زایۆنیش لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح لە لایەن خەباتکارانی قەسامەوە تیابرا.

گوردانەکانی قەسام هەروەها بە گوللەهاوەن هێرشیان کردەسەر هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دەروازەی ڕەفەح و سەربازیکی زایۆنیش لە ئۆردوگای جەبالیا لە لایەن نیشانەپێکانی ئەم گوردانانەوە کوژرا.