بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و کەرتی ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427343-بەردەوامیی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززە_و_کەرتی_ڕۆژاوا
بە تێپەڕینی دووسەدو بیست و یەک ڕۆژ لە دەسپێبوونی شەڕی دژ بە غەززە، هێزی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لەسەر بۆدرومانەکانی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 15, 2024 06:00 Asia/Tehran

بە تێپەڕینی دووسەدو بیست و یەک ڕۆژ لە دەسپێبوونی شەڕی دژ بە غەززە، هێزی داگیرکەر ئێستایش هەر بەردەوامە لەسەر بۆدرومانەکانی.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ئاماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە گەیشتۆتە سی و پێنج هەزار و سەد و حەفتا و سێ کەس و حەفتا و نۆ هەزار و شەست و یەک هەزار کەسیش تا ئیستا بریندار بوونە. 

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی بیستوچوار کاتژمێری رابردوودا هەشت قەڵاچۆ و جەنایەتی دژ بە بنەماڵە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە هەشتا و دوو فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و دووسەد و سی و چوار کەسیش بریندار بوونە.

لە پەلاماری ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ماڵی بنەماڵەی "کەراجە" لە ناوەراستی غەززە، چەن کەس شەهید بوون و دەیان کەس بێ سەر و شوێن. گوردانەکانی عزەدین قەسامیش باسی پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل لە بەرەی شاری ڕەفەح، هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە، و تیاچوونی کەرەستە جەنگییەکان و ئۆتۆمبیلە زرێییەکانیان و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک ئەفسەر و سەربازی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیی کرد.