پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر شاری غەززە، چوار شەهیدو نۆ برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427360-پەلاماری_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_شاری_غەززە_چوار_شەهیدو_نۆ_برینداری_لێکەوتەوە
پەلامارەکانی سوپای رژێمی داگیرکەر بۆسەر خانووبەرەو نشینگەکانی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیلی شاری غەززە، چوار شەهیدو نۆ برینداری لێکەوتەوەو چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژماری قوربانیان زیاد بکا.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
May 15, 2024 07:00 Asia/Tehran

پەلامارەکانی سوپای رژێمی داگیرکەر بۆسەر خانووبەرەو نشینگەکانی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیلی شاری غەززە، چوار شەهیدو نۆ برینداری لێکەوتەوەو چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژماری قوربانیان زیاد بکا.

لەو پەلامارەدا، ماڵی خێزانی "ئەبوو لەیلە" لە ناوچەی "یەرموک"ی غەززە کرایە ئامانج.

لە ڕاپۆری بەرایی ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکرانی غەززە ڕاگەیێندرابوو، دایکێک و منداڵەکەی لەو پەلامارەدا شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەش ڕایگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لەو ناوچەیە، حەوت جار تاوانکاریی کوشندەی ئەنجام داوە.

ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاندووە، لەو پەلامارانە پەنجاو حەوت فەلەستینی شەهید و٨٢کەسیش بریندار بوون.

ژماری شەهیدانی شەڕی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا گەیشتووەتە سی و پێنج هەزار و ٩١ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ حەفتاو هەشت هەزار و ٧٢٧ کەس. هێشتا هەزاران کەس بێ سەروشوێن و لەژێر دارووپەردوو دان و هێزە فریاگوزارەکان نەیانتوانیوە تەرمەکانیان بێننە دەر. زیاتر لە٧٢لەسەتی شەهیدانی شەڕ لە غەززە، ژن و منداڵن.