May 16, 2024 10:45 Asia/Tehran

خۆڕاگریی فەلەستین باسی هەڵمەتی بەرفراوانی خۆی کرد دژ بە سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و کوژرانی لانیکەم ١٢ کەس لەوان لە هەڵمەتێکی هیبریدی و هەمەلایەنەدا لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری ئەو ناوچەیە.

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس بە رۆکێتی"ئەلیاسینی١٠٥" شۆڤڵێکی سوپای رژێمی زایۆنی لە ئوردوگای جەبالیا، پێکا.

ئەو گوردانانە، ڕایگەیاند کە لەڕێی درۆنەوە، رۆکێتێکی دژەنەفەری خستووەتەسەر کۆمەڵێک چەکداری رژێمی داگیرکەر لە ئوردوگای جەبالیا. گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکی دیکەش وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی چەندلایەنەی بەدژ سوپای رژێمی زایۆنی، ڕایگەیاند: یەکەیەکی سوپای رژێمی زایۆنی کە لە ماڵێک خۆی حەشاردابووم بەدوو رۆکێت پێکامان و لەگەڵیاندا تێکهەڵچووین و هەر کە هێزە فریاگوزارەکان گەیشتنە شوێنی تێکهەڵچوونەکە، بە بۆمبی"شواز" تانکی مێرکاوای ئەوانمان کردەئامانج. پاش ئەوەی چەکدارانی سوپای ئیسرائیل هەوڵیان دا، چەکەمەنی و کەرەستە بەجێماوەکانیان هەڵگرن، هێزی ئاسمانیی رژێمی زایۆنیستی بەشێوازێکی دڕندانە، ناوچەکەی بۆردومان کرد.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: لەو هەڵمەتە هەمەلایەنەدا، لانیکەم١٢چەکداری زایۆنی کوژراون. هەرلەو ئاراستەدا، گوردانەکانی "ئەبووعەلی مستەفا" گرووپێکی دیکەی موقاوەمەی فەلەستینیش هەواڵی هەڵمەتی رۆکێتی سەر هێزە داگیرکەرەکان لە رۆژهەڵاتی ئوردوگای جەبالیای بڵاو کردەوە.

گرووپی تیپی ناسر سەلاحەدینیش ڕایگەیاند، لەهەڵمەتێکی هاوبەش لەگەڵ گوردانەکانی قەسام، تانکێکی سوپای زایۆنی لە مەودای سفر لەڕێی بۆمبێکی لکاو، تەقاندەوەو سرنشینەکانی کوژران یان بریندار بوون. ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتێکی هاوبەش لەگەڵ سەرایائەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، شارۆچکەی زایۆنی نشینی سدیروت لە گردووپەڕی کەرتی غەززەی بە دوو رۆکێتی جۆری ١٠٧ کرۆدتەئامانج.

پاش تێپەڕینی زیاتر لە حەوت مانگ لە دەسدرێژکاریی بێ ئاکام و دەسکەوتی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ئەو رژێمە تادێ زیاتر نوقمی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی دەبێ.رژێمی زایۆنیستی لەو ماوەدا دەسکەوتێکی نەبووە جگە لە تاوان، قەڵاچۆ، وێرانی، تاوانی جەنگی، پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بۆردومانی دەم و دەزگەکانی فریاکەوتن و قات و قڕی و برسێتی لەو ناوچەدا.

رژێمی ئیسرائیل، ئەو شەڕەی بێ لەبەرچاوگرتنی هەر دەسکەوتێک لە داهاتوودا، دۆڕاندووەو تەنانەت پاش حەوت مانگ نەیتوانیوە تاقمە خۆڕاگرەکان لە ناوچەیەکی بچووک کە چەندین ساڵە گەمارۆی داوە، بەچۆکدابێنێ و هاوڕێتیی بیروڕای گشتیی جیهانی لەبەر ئەنجامدانی تاوانگەلی ئاشکرا لە غەززە، لەدەست داوە.

سەرپەیڤ