May 16, 2024 14:45 Asia/Tehran

بزووتنەوەکانی حەماس، جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، فەتح و گرووپە فەلەستینیەکانی دیکە، بەیاننامەی جیاجیایان لە حەفتاو شەشەمین ساڵوەگەڕی"نەکبەت"دا دەرکرد.

بزووتنەوەی حەماس لە حەفتاو شەشەمین ساڵڕۆژی نەکبەت (یوم النکبە)، ساڵڕۆژی داگیرکرانی فەلەستین لەلایەن زایۆنییەکان وئاوارەبوونی فەلەستینیەکان ڕایگەیاند: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، لەئاراستەی ئاسایی خۆڕاگریی جەماوەرەکەمان ومافە ڕەواکەی بۆ بەرەڤانی لە سەرزەوین و پیرۆزایەتییەکانی و خاڵێکی وەرچەرخانی ستراتژیکە.

بەرەی دیموکراسی بۆ ئازادیی فەلەستینیش ڕایگەیاند: ئێستا، کاتی رزگاربوون لە ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ و وادەو بەڵێنیەکانی ئەمریکاو پێداگریی لەسەر نەیارەتی کردنمان لەگەڵ جیاکردنەوەی کەرتی غەززە لە لێواری رۆژاواییە.

کۆمیتەکانی خۆڕاگریی لە فەلەستینیش ڕایانگەیاند: لە ساڵڕۆژی نەکبەتدا، گەلەکەمان هەروا پێبەندە بە زێدو نیشتمانی خۆی و لە پیرۆزایەتییەکانی بەرەڤانی دەکا. بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە ساڵڕۆژی نەکبەتدا ڕایگەیاند: جەماوەرەکەمان هەروا بوێرانە بۆ ئازادکرانی نیشتمان و سەندنەوەی مافەکانیان خۆڕاگریی دەکەن.

بزووتنەوەی فەتحیش رایگەیاند: ڕاستیی فەلەستین لەبەین ناچێ و ئێمە خەباتەکەمان بەردەوام دەکەین و پێبەند دەبین بە ئارمانجەکان و مافە نیشتمانییەکانی فەلەستین.

سەرپەیڤ