بۆردومانی دەگمەنی لێواری ڕۆژئاوا لەلایەن فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستیەوە
May 18, 2024 09:30 Asia/Tehran
لەئاکامی بۆردومانی جنین"ی لێواری ڕۆژئاوا فەرماندەرێکی فەلەستینی شەهید بوو.
فڕۆکە سەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی گەڕەکی دیمجی کەمپی جنینی لێواری ڕۆژئاوایان بۆردومان کردو لەئاکامی دا چەند فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
لە ساڵی دوو هەزارو دوەوە ئەمە دووهەمین جارە کە ئەرتەشی زایۆنیستی لە پەلاماری بۆسەر لێواری ڕۆژئاواو جنین لە فڕۆکە کەڵک وەردەگرێ.
لەم پەلامارەدا ئیسلام خمایسی فەرماندەرێکی گوردانی جنین شەهیدو شەش کەسی دیکەش بریندار بوون کە لەدوای ئەو هەڵمەتە داوای ماتەمینی گشتی و مانگرتنی هەمەلایەنە کراوەو بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش لە دژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆری خەمایسی ڕایگەیاند کە کەڵکوەرگرتن لە هێزی ئاسمانی بۆ تیرۆرکردن داننانی دوژمنی زایۆنیستیە بە داماوی خۆی بەرامبەر بە قارەمانەکانی تیپی جنین و تێکشکانی لە شەڕگەکان دا.