May 18, 2024 15:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر سەرانسەری کەرتی غەزە

پەلاماری دڕندانەی فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەر بەردەوام بۆ، بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە، بەجۆرێک کە ئەو پەلامارانە بۆسەر ناوچەکانی نزیک نەخۆشخانەی ئیماراتی لە تەلسوڵتان" چەندین برینداری لێکەوتەوە.

جگە لە  پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزە تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمەش، چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵات و ناوەندی شاری ڕەفەح"یشیان کردە ئامانج.

هاوکات بۆردومانی ماڵە سڤیل نشینەکان و پاشەکەوتخانەیەکی سووتەمەنی ڕۆژهەڵاتی دەڤەری عەبسان"ی خان یونسی باشوری کەرتی غەزە چەندین شەهیدو برینداری لێکەوتەوە.

لەهەمان کات دا شەڕێکی توند لەنێوان هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین و چەکدارانی زایۆنیست لە کەمپی جیبالیا سەری هەڵداوە.

گوردانەکانی شوهەدای ئەقسا"ش ڕایانگەیاند کە خەباتگێرانی فەلەستینی توانیویانە بە هاویشتنی هاونگەلێکی قورسی زۆر، چەکدارانی زایۆنیست و جبەخانەکانیان لە دەوری مزگەوتی تابعین"ی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح بکەنە ئامانج.

لەهەمانکات دا گوردانەکانی قەسامیش ڕایانگەیاند کە خەباتگێڕانی فەلەستینی پازدە چەکداری زایۆنیستیان لە دەڤەری تەنووری ڕۆژهەڵاتی رەفەح کردۆتە ئامانج و ئەو هەڵمەتەش بۆسەر ماڵیک کرا کە ژومارەیەکی زۆر چەکداری زایۆنیست خۆیان تێدا حەشار دابوو. 

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەش، ژومارەیەکی بەرچاو شەهیدو برینداری دامەزراوەیەکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەجێ ماون و هەربۆیە ئەو دامەزراوە دیسانەوە وریاییدا بەرامبەر بە شپرزەبوونی دۆخی بژیوی لەو ناوچە.

سەرپەیڤ