خالد مەشعەل: دۆخی خۆڕاگری لە غەززە باشە، لە ئانوساتێکی مێژووییداین بۆ شکستپێهێنانی ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427439-خالد_مەشعەل_دۆخی_خۆڕاگری_لە_غەززە_باشە_لە_ئانوساتێکی_مێژووییداین_بۆ_شکستپێهێنانی_ئیسراییل
سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە دەرەوەی خاکی فەلەستین وتی: دۆخی خۆڕاگری لە غەززە باشە و لە بست بە بستی خاکی ئەم ناوچەیەدا، خەریکی هێزگرتنەوە و هەستانەوەی دووبارەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 19, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە دەرەوەی خاکی فەلەستین وتی: دۆخی خۆڕاگری لە غەززە باشە و لە بست بە بستی خاکی ئەم ناوچەیەدا، خەریکی هێزگرتنەوە و هەستانەوەی دووبارەیە.

خالد مەشعەل لە لێدوانی دوێنێی خۆیدا لە کۆبوونەوەی "باهۆزی ئەقسا" لە  ئەستەموڵی تورکیا وتیشی: ئێمە ئێستا لە ئانوساتێکی مێژوویی و هەلێکی تایبەتداین بۆ شکست پێهێنانی ئیسراییل و پووچەڵ کردنەوەی پرۆژەی زایۆنیستی. مەشعەل وتیشی: دوژمنی ئێمە لە پاشەکشەدایە و پاش تێپەڕینی زیاتر لە هەشت مانگت شەڕ و پێکدادان، خەریکە متمانەبەخۆیی بۆ نامێنێ. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل بە پشتیوانیی ئەمریکا ئەنجام دەبێ.

 سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین وتی: ئێمە داوا لە ئۆمەتی ئیسلامیی خۆمان دەکەین کە بەردەام بن لە دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایەتییان لە پێناو ڕاگیردرانی ئەم دەسدرێژکارییە و هەروەک باهۆز، باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی گەمارۆ بدەن.