May 26, 2024 10:11 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە گوتارێک دا ڕایگەیاند سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە چەند چەکداری زایۆنیستیان لە هەڵمەتێک لە باکوری غەزە دەست بەسەر کردوون.

ئەبوو عوبەیدە ڕایگەیاند کە دوژمن هەروا درێژە دەداتە هەڵوێستی کوێرانەو بێ ئاکامی خۆی و کەچی بەردەوام تێکدەشکێ و بەدوای دەسکەوتی پووچ و بێ بنەماوەیە تاکوو قەڵاچۆکردنی گەلەکەمان پاساو بدا.

ئەبوو عوبەیدە پێداگری کرد کە جیهادگەرانی بەجەرگی فەلەستینی لەسەرجەم هێڵەکانی شەڕی کەرتی غەزە خەریکن وانەی لەبیر نەکراو دەدەنە ئەو ڕژیمە داگیرکەرەو بەرگری دەکەن لە خاک و نیشتمانی خۆیان.

ئەبووعوبەیدە هەروەها وتیشی کە نوێترینی ئەو هەڵمەتانە لە باکوری ئەو کەرتە بەرێوە چوو کە لە ئاکامی دا جیهادگەرانی قەسام تیمێکی زایۆنیستەکانیان کێشایە نێو تونێلێکی نێو کەمپی جیبالیاو تووشێ شەر هاتن لەگەڵیان و لەئاکامی گیرانی چەند زایۆنیستێک خەڵکی ناوچەکە دڵخۆش و شادمان بوون.

لە لێواری ڕۆژئاواش لە موکەبەرەی مزگەوتەکانەوە دەنگی تەکبیر بەرزەو داوا لە خەڵک دەکرێ تا بێنە سەر شەقام.

سەرپەیڤ