حەمدان: ڕژیمی داگیرکەر دەبێ هەموو جۆرەکانی دەستدرێژی ڕابگرێ
ئەندامێکی سەرکردایەتی حەماس ڕایگەیاند کە قسە کردن سەبارەت بە ئامادەیی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ ئاگربڕی هەمیشەیی بەس نیەو ئەو ڕژیمە دەبێ بەخێرایی لەو کەرتە پاشەکشە بکاو هەموو جۆرەکانی دەستدرێژی بۆسەر ئەو ناوچەش ڕابگرێ.
ئوسامە حەمدان" وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ کام لە لایەنە نێوبژیوانەکان هیچ قسەیەکیان لە دەست پێکردنەوەی وتووێژەکان بە حەماس ڕانەگەیاندوە و قسەو باسی هەنوکە سەبارەت بە وتووێژی نوێ بابەتێکی شێلگیرو جیدی نیە وتیشی ئێمە تائێستاش هەر پێ مان وایە کە ئەو ڕژیمە لەهەوڵ دایە لەبەر لێکەوتەی بڕیارە یاسایەکەی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری لاهە هەڵێ.
ئوسامە حەمدان وتی کە ئێمە هیچ پێویستێکمان بە وتووێژی نوێ نیەو بزوتنەوەی حەماس وڵامی داوتەوە بەو گەڵاڵە پێشنیارکراوەی کە لەلایەن نێوبژیوانەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.
حەمدان پێداگری کرد کە ئێمە ڕازی بووین بە یەکێک لەو پڕۆژە وتووێژانە بەڵام ڕژیمی زایۆنیستی پێێ ڕازی نەبوو، هەربۆیە ئیتر هیچ گارانتیەک بۆ قەبوڵکردنی گەڵاڵەی نوێ لەلایەن ئەو ڕژیمەوەو بوار ڕەخسان بۆ وتوووێژ لەئارادا نیە.چونکا ئیتر بۆچی دەبێ ئێمە لەدوای گەڵاڵەی وتووێژەکەی پێشتری نێوبژیوانەکان دیسان ڕازی ببینەوە؟