پەلاماردرانی کەمپی ئاوارەو پەرتەوازەکانی شاری ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە
فڕۆکە دەستدرێژکارە زایۆنیستیەکان شەوی یەکشەم خێوەت و تاوڵ و چیغی ئاوارە فەلەستینیەکانیان لە باکوری ڕۆژئاوای شاری رەفەح لە غەزە بۆردومان کرد.
لەو دڕندەکاریەدا زۆرتر لە ٤١ فەلەستینی شەهیدو بەدەیان کەسیش بریندار بوونو لێکۆڵینەوە بۆ دۆزرانەوەی قوربانی بن دارو پەردوەکانیش هەروا بەردەوامە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژیمە گەڕەکی تەل سوڵتان و بریکات"ی ڕۆژئاوای ئەو ڕەفەحیشیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە ژومارەیەک کەسی سڤیل شەهیدو بریندار بوون.
بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی شەوی یەکسەم ڵە چەند ڕاگەیاندراوی بەجیادا دژکردەوەیان نیشان دا بە قەڵکاچۆی ئەو خەڵکە لەلایەن ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستیەوەو ئەو دڕندەکاریەیان بە پشت گوێ خستنی بڕیارە یاسایەکەی دیوانی دادگەری لاهە بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارانە زانیوەو بەتایبەت جەو بایدێن و حکومەتی ئەمریکایان بە بەرپرسیاری تایبەتی ئەو دڕندەکاریە زانیوە.
دیوانی دادگەری لاهە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ١٣ دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی دژبەر بڕیاری دا بە ڕاگیرانی بەخێرایی پەلاماری زایۆنیستەکان و کردنەوەی بازگەکان بۆ بردنی یارمەتی مرۆڤانە بۆ کەرتی غەزە کە ئەو بڕیارە لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان ڕوبەروو بۆوە.