تشرینی دووه‌م 30, -0001 00:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس پێداگری واشینگتۆنی بەئاراستەی لەبەرچاو نەگرتنی کۆمەڵکوژیە سامناکەکەی پەرتەوازەکانی غەزەی لە ڕەفەح بە توندی شەرمەزار کردو حکومەتی ئەمریکای هەروەک ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست بە بەرپرسیاری ئەو قەڵاچۆ سامناکە زانی.

بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ چوارشەم ڕایگەیاند کە پێداگری حکومەتەکەی بایدێن بۆ لەبەرچاو نەگرتن و حاشاکردن لە قەڵاچۆی پەرتەوازەکانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستەوە، بەتوندی شەرمەزار دەکەین.

حەماس لە دڕیژەی ڕاگەیاندراوەکەی دا دەڵێ گوتارەکەی کربی وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، سەبارەت بەوەی کە ئەو رژیمە تاکوو ئێستا لە هێڵی سوری بایدێن تێ نەپەڕیوە بەئاشکرا بەدیاری دەخا کە حکومەتەکەی بەرامبەر بە خەڵکی غەزە بێ خەم بوەو دەستی لە کوشتنیان دا هەیە.

بەتایبەت ئەوەی کە ئاکامی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان قسە لەوە دەکا کە ئەو چەکانە کە بەدژی خەڵکی ڕەفەح و غەزە کەڵکیان ڵی وەرگیراوە چەک و چۆڵی ئەمریکین.حەماس داوای لە ئەمریکاش کرد کە با واز بهێنێ لە هەڵوێستی بانێک و دوو هەواو بەشداری لە کوشتنی خەڵکی فەلەستین دا.

سەرپەیڤ