ژومارەی شەهیدەکانی غەزە گەیشتە ٣٦ هەزارو ٣٧٩ کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو پێنج پەلاماری دڕندەکارانەی نوێ بەڕێوە چوون کە لەئاکامی دا ٩٥ هاووڵاتی دیکەی فەلەستین لەو کەرتە شەهید بوون و ٣٥٠ کەسی دیکەش بریندار کراون.
بەپێی ئەو راگەیاندراوە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوەو هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا تاکوو ئێستا ٣٦ هەزارو ٣٧٩ فەلەستینئی نیشتەجێی کەرتی غەزە شەهید بوون و ٨٢ هەزارو ٤٠٧ کەسیش بریندار کراون.
لەدوای تێپەڕینی ٢٣٩ ڕۆژ لە دەستدرێژکاریە بێ ئاکام و دەسکەوتەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەزە ئەو ڕژیمە بەردەوام ڕۆدەچی بەنێو قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی خۆی دا.
ڕژیمی داگیرکەر لەم ماوەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبوە جگە لە قەڵاچۆو کاولکاری و دڕندەکاری و پێشیلی یاساو ڕێوشوێنە نێونەتەوەیەکان و بۆردومانی بنیاتە فریاگوزارەکان و قاتوقڕی و برسی کردنی خەڵکی ئەو ناوچە.