ناوچە ئاوەدانەکانی غەززە ئامانجی پەلامارە مووشەکییەکانی زایۆنییەکان
لە دووسەد و سی و نۆهەمین ڕۆژی پەلاماری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، داگیرکەران دەستیان دایە بۆردومان کردنی چەن ناوچەیەکی ئەم کەرتە.
میدیاکانی فەلەستین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باسی پەلاماری بەربلاوی هێزی زایۆنی بۆ سەر شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایشیان کردووە. لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە فەلەستینییەکان و داگیرکەرانیش لاوێکی فەلەستینی بریندار بوو و داگیرکەرانیش دەستیان دایە ڕووخاندنی ماڵ و باڵاخانەکانی خەڵکی مەدەنی.
هەروەها لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر ئۆردوگای بلاتە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆسیش لاوێکی فەلەستینی وەبەر گوللەی زایۆنییەکان کەوت و بریندار بوو.
کەناڵی ئەلئەقسای فەلەستینیش ڕاپۆرتی داوە کە خاتوو "علا الدحدوح " پەیامنێری فەلەستینی لە پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری غەززە شەهید بووە. میدیا فەلەستینییەکان هەروەها باسی گیان لە دەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی فەلەستینی بە هۆی برسێتییان کردووە.
"سوق الحلال" و "حی قشط "لەو ناوچانەی دیکەی ڕەفەح"ـن کە شەوی رابردوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام لە لایەن تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنییەوە تۆپباران کراون.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززەیش ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە 36 هزار و 379 کەس و هەژماری بریندارانیش گەیشتۆتە 82 هزار و 407 کەس.