شەهید و بریندار بوونی ژمارێک فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا
شەڕی غەززە لە کاتێکدا پێی نایە دووسەد و چل و دووەمین ڕۆژی خۆی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە ئێستایش بەردەوامە و ئەمڕۆیش ناوچەگەلێکی غەززە کەوتنەبەر پەلامار و ژمارێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچانەیش شەهید و بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل دەیان باڵاخانەی مەدەنییان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە بۆردومان کرد و سەدان تەن تەقەمەنی و مووشەکیان بە بێ وشدار و ئاگادارکردنەوەی پێشتر داڕژاندە سەر ئەو ماڵ و بیناگەلە و تەواو خاپووریان کردن ، کە بە هۆی ئەو بۆردومانە قورسانەوە جگە لە ڕووخانی ماڵ و باڵاخانەکان، لانیکەم ٤٣ کەسی مەدەنیش شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هەژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها ماڵی بنەماڵەی "غانم"ـیان لە بلووکی دەی ئۆردوگای ئەلبەریج هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززە دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەشەەوە سێ شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوون و چەن کەسی دیکەیش بریندار.
لە لایەکی دیکەوە ژێدەرێکی ئاسایشی باسی شەهیدبوونی دوو شاروومەندی فەلەستینی لە نزیکی بنکەی راگرتن و پشکینی «نیتسانی عوز» (دەروازەی ۱۰۴) لە ڕۆژاوای تولکەرم.
ناوەندی مافی مرۆی ئەورووپا- مەدیتەرانەیش رایگەیاندووە کە لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززەدا تا ئیستا هەزاران منداڵی فەلەستینی بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە شەهید بوونە کە ژمارێکی زۆریان کاتێک کە لەخودا بوون، شەهید کراون.