بڵاوکرانەوەی دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قەسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوە
ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان پەیامی فەرماندەرێتیی گوردانەکانی قسام ڕوو لە دانوستانکاران لە دەرەوەی بڵاو کردەوە.
ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ(چوارشەممە) بە گێڕانەوە لە فەرماندەرێتی باڵای فەلەستینی سەبارەت بە ئاگربڕی پێشنیاری نووسی: حەماس قەتەر و میسری ئاگادار کردۆتەوە کە هەموو ئەو بیرۆکە و ئایدیا و هەڵویستانەی باس دەکرێن دەبێ بخرێنە چوارچێوی دەقێکی نووسراوە و میکانیزمگەلێکش بۆ جێبەجێ کردنی هاسانیان لە ئارادا بێ. ئەمریکا، مسر و قەتەر دەبێ بەڵگەگەلێکی واژۆکراو لە کابینەی دوژمنەوە بە ڕەزامەندیی ئاشکرای نەتانیاهوو بێنن و ئەمریکایش بەش بەحاڵی خۆی میکانیزمگەلێک بۆ دەستەبەرکردنی پێبەندیی دوژمن بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک شی بکاتەوە. نابێ بە هیچ لەونێ ڕێگا بدەینە ڕێگاچارەیەک کە پلان و پرۆسەیەکی ڕوون و ئاشکرای نەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
دوایین پەیامی فەرماندەرێتیی قەسام بۆ دانوستانکاران لە دەرەوە، پێداگریی لە سەر خۆڕاگری و بەرخۆدانیانە و ڕایانگەیاندووە کە نابێ تەنانەت فریوی ناوبژیوانانیش بخۆن. دوژمن لە ڕەفەحدا هیچ دەسکەوتی نەبووە و تووشی شکست بووە. لە خان یونس و پێشتریش لە ناوەڕاست و باکووری غەززە هەر ئەم دۆخەی هەبا. خۆڕاگری توانای ئەوەی کە بەردەوام بێ لە سەر خۆڕاگری و شکست پێهێنانی دوژمن و ئیدارەکردنی شەڕ و هەروەها بەو خافڵگیرکردنانەی کە هەیەتی زەبری قورس و گورچکبڕ لە دوژمن بدات کە قەرەبوو نەکرێتەوە بۆی.