بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و درێژەی شەڕ لەم کەرتە
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادان و شەهید بوونی هەژمارێک لە فەلستینییەکانیان کردووە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا.
ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیی لە ئۆردوگای نوسەیرات دایە بەر پە لامار و دوو کەسی شەهید کرد و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون. لە باشووری ڕەفەحیش لە پەلاماری تۆپخانەیی و تەقەی هێزی داگیرکەردا یەک کەس شەهید بوو و هەژمارێکیش بریندار. لە ناوچەی ئەبووهەولی لە باشووری دەیرولبەلەح بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای زایۆنی دوو کەس شەهید بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەر ماڵێکیان لە ئۆردوگای ئەلبەریجیش دایە بەر پەلامار. هەرەها ماڵێکی دیکەیش لە ئۆردگای ئەلمەغازی وەبەر پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی کەوت کە بەهۆیەوە پێنج کەس شەهید بوون. لە حی البصره و لە نزیکی مسجد السلامیشدا کە لە باشووری غەززەیە، ماڵێک بۆردومان کرا کە بە هۆی ئەو بۆردومانەوە دوو کەس شەهید بوون و شەش کەس بریندار.
هەرەوەها فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ژمارێک خەڵکی مەدەنییان لە ناوچەی خەزاعە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس دایە بەر دەسڕێژیی گوللە کە ١٥ کەسیان شەهید کرد و پێنج کەسیشیان بریندار کرد. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ کوشتاری ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو کوشت و کوشتارانەوە ٧٧ کەس شەهید بوون و ٢٢١ کەسیش بریندار بوونە. ئەم وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاند: بە هێنانەئەژماری ئەم ڕێژەیە، ژماری شەهیدانی غەزە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە گەیشتۆتە ٣٦ هەزار و ٧٣١ کەس و ژماری بریندارانیش ٨٣ هەزار و ٥٣٠ کەس. ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ راپۆرتیان داوە کە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی وستا لە پێنج رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەهید بوونە.