حوزه‌یران 09, 2024 10:15 Asia/Tehran

بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیان لەبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، لە هەر دە منداڵێک کە لە غەززە دان، نۆکەسیان لە کەمبوونی توندی خۆراک ئازار دەکێشن.

ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە  ڕایگەیاندووە پەلامار و بەرتەسکییە سەپێندراوەکان بەسەر یارمەتییەکانی مرۆیی بووەتە هۆی تێکچوونی سیستمی خۆراک وباری تەندورۆستی لە غەززە.

بنەماڵەی ئاوارەکانی فەلەستینی دانیشتووی رەفەح  ئێستا لە ناوچەگەلێک دان کە بەرەوڕووی کەمبوونی ئاوی پاقژ، فریاگوزاری پزیشکی و سووتەمەنین و بە یارمەتییەکی زۆر کەم خەریکن دەژین .

ئانتۆنیۆ گوتێرێش  سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر  بن پێکردنی مافی منداڵانی غەززە خستووەتە نێو ڕیزی ڕژێمە منداڵ کوژەکان . 

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە حەوتەمی ئوکتوبەرەوە بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەورووپا پەلامارەکانی بە دژی خەڵکی غەززە درێژە پێ دەدات و پێش بە گەیشتنی ئاو و خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی بۆ ئەوان دەگرێت.

سەرپەیڤ