گرووپە فەلەستینییەکان: ئەمریکا لەمپەری قورسی سەر ڕێگای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەیە
ژمارێک لە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەمریکایان بە لەمپەرێکی سەرەکی زانی لە بەردەم دامەزرانی هەرچەشنە ئاگربڕێک لە غەززەدا.
لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند کە هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی لەمپەرەی سەرەکی دەسڕاگەیشتن بە هەرچەشنە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و کۆتایی هاتنی شەڕ و ژینۆساید لە غەززەیە.
ئەم لیژنەگەلە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە خۆڕاگری هەرگیز بەرامبەر بە زەخت و گوشارەکان بەچۆکدا نایەت و هەڵوێستی سەبارەت بە هەرچەشنە ڕێککەوتن نەگۆڕە و سوور و پێداگرە لەسەر ڕاگرتنی تۆکمە و تەواوی شەڕ و کوشتاری خەڵکی غەززە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە قسەکانی ئەمدواییەی ئانتۆنی بلینکێن ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەمریکا ئێستایش هەر خەریکی فریودانی بیر و ڕای گشتی جیهانە و پاش جەنایەتەکەی ئەمدواییەی نوسەیراتیش دیسان هەر دەستی دایە پاڵپشتی کردن و پەسندانەوەی ڕژێمی داگیرکەر.