حەماس: بلینکێن بەرپرسی شێوانی ڕێککەوتنی ئاگربڕە
بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بە بەرپرسی شێوانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە ناو برد.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە گەڵاڵەی پێشنیاریی ئەمریکا لەبارەی ئاگربڕ، ڕایگەیاند: حەماس سەرباری هەموو هەوڵەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە بەردەوام کردنی جەنایەتەکانیدا ڵە غەززە ، لە هەموو قۆناغەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە ئاگربڕ بە شێوەیەکی ئەرێنی جوڵاوەتەوە. حەماس هەروەها قسەکانی وزیری دەرەوەی ئەمریکای ئیدانە کرد کە تێیدا ئەم بزووتنەوەی بە بەرپرسی تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە زانیبوو.
حەماس لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردووە کە بەردەوام خوازیاری راگیردرانی شەڕ و جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل بووە و بە ئاشکرا پێشوازی کردووە لە گەڵاڵەکەی بایدێن و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش. بزووتنەوەی حەماس هەروەها جەختی کردووە کە بە پێچەوانەی بانگەشەکەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی هیچکام لەو گەڵاڵانەی قبووڵ نییە. حەماس جەختی کردووە کە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێک لە لایەن کاربەدەستانی زایۆنییەوە سەبارەت بە گەڵاڵەی ئاگربڕی جۆ بایدێن نیشان نەدراوە.