پزشکانی بێسنوور: لە ماوەی یازدە ڕۆژدا زیاتر لە ٨٠٠ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئیسراییلدا کوژراون
ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕایگەیاند: لە دەسپێکی مانگی ژوەنەوە زیاتر لە هەشسەد کەس بە هۆی پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون.
ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕایگەیاند: لە دەسپێکی ژوەنەوە (شەممە دوازدەی جۆزەردان) لە پەلاماری بەربڵاوی ئاسمانی و زەوینیی ئسیراییل بۆ سەر غەززە زیاتر لە هەشسەد کەس کوژراون و نزیکەی دووهەزارو چوارسەد کەسیش بریندار بوونە. ئەم ڕێکخراوەیە پێیداگرت کە ئەوە هەر ئاوەزمەندانە نییە کە بچینە ژێر باری ئەوەی کە ئیسراییل هەموو هەنگاو و تەگبیرەکانی بەپارێزەوە جوڵانەوە و لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکان دەگرێتە بەر. پەلامارە تۆقێنەرەکانی ئەمدواییە کرایە سەر ناوەراستی غەززە ، بۆتە هۆی کارەساتێکی دڵتەزێن کە لەگەڵ لۆژیک و ئاوەزی مرۆڤی بەویژدان نایەتەوە و پیشاندەری ئەوەیە کە ئیسراییل هیچ بایەخێک بۆ گیان و ژیانی فەلەستینییەکان دانانێت.
ڕژێمی زایۆنی ئەمدواییە بۆ ئازادکردنی دستبەسەرکراوانی خۆی جەنایەتێکی تۆقێنەری لە ئۆردوگای نوسەیرات و ناوچەکانی دەوروبەری لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجام دا کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی سەدان کەسی دیکە. ڕێکخراوی پزشکانی بێنسوور ڕایگەیاند: ئیسراییل دەبێ خێرا کۆتایی بێنێ بەو کوشت و کوشتارە و هاوپەیمانانی ئیسراییلیش لەوان ئەمریکا و بەریتانیا دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ راگرتنی پەلامارەکانی ئیسراییل کە دەیکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانە گرینگەکانی کەرتی غەززە.