بزوتنەوەی فەتح:زایونیستەکان بە ئەنقەست غەززە بەرەو قات و قڕی پاڵ پێوەدەنێن
بزووتنەوەی فەتح ڕایگەیاند داگیرکاران بە ئەنقەست ناوچەکانی غەززە و باکوور بەرەو قات و قڕی پاڵ پێوە دەنێن و ئەو بزووتنەوە خوازیاری گرتنەبەر ی هەڵوێستی خێرا بوو .
مەنزەر حایک وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح وەبیری هێنایەوە داگیرکاران بە ئەنقەست ناوچەکانی غەزە و باکوور بەرەوە قات و قڕی و برسێیەتی پاڵ پێوە دەنێن بەر دەگرن بە چوونی یارمەتی مڕوڤدوستانە و بازەرگانی بە مەبەستی خستنە ژێر گوشاری شاروومەندانی فەلەستینی بو چۆڵ کردنی کەرتی غەززە و کۆچ کردن . بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی ئەلعەەد حایک هەروەها وتیشی داگیرکاران سیاسەتی برسیەتی و تینوویی دەگرنە بەر کە دەبێتە هۆی وشکە ساڵی و تەشەنای نەخوشی و پەتای گشداگر و گیانی منداڵان و بە ساڵاچووان دەکەوێتە مەترسیەوە . وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح لە درێژە دا جەختی کرد دۆخی بژیوی و گوزەران بە هۆی ئاکامی سیاسەتی برسییەتی داسەپێندراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی دڕندەکار خراپتر دەبێت . ئەلحایک هەروەها خوازیاری هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا بوو بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتیگەلی فریاگوزاری و کەرەستەی پیزشکی بەرلەوەی کە درەنگ بێت .