حوزه‌یران 20, 2024 15:14 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ چوارشەممە لە لێدوانێکدا داواکرانی چەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنییەوە لە ئەمریکای بە دانپێدانانی شکستهێنان لە شەڕ هەڵسەنگاند.

عزەت ئەڕەشق وتیشتی: پاش بەڕێکرانی دەیان هەزار تۆن تەقەمەنی، کەرەستەی جەنگی و ئەو هەموو فڕۆکە سیخوڕیی ئەمریکاییە، بایدێن ئیتر تەنیا یەک کاری لە دەست دێ بۆ یارمەتیدانی نەتانیاهوو ، ئەویش کڕینی بلیتی فڕۆکەیە بۆ ئەوەی نەتانیاهوو بگەڕێتەوە بۆ پۆڵندا. 

ئەم قسانەی عزەت ئەڕەشق پاش ئەوەی دێنە ئاراوە کە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سێشەممە لە لێدوانێکدا هەڵپەسێردرانی یارمەتییە چەکەمەنییەکانی ئەمریکا بەم ڕژێمەی بە کردەوەیەکی قبووڵنەکراو وەسف کردبوو. نەتانیاهوو لە وەڵام بە داخوازەکەی بایدێن سەبارەت بە ڕاگیردرانی شەڕ لە  کەرتی غەززە وتی: چەکمان بدەنێ تا لە خێراترین کاتی گونجاودا ئەم شەڕە ببڕینەوە و کۆتایی پێبێنین.

سەرباری تێپەڕینی ٢٥٧ ڕۆژ لە دەسپێبوونی دەسدرێژیی بێ دەسکەوتی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەم ڕژێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆ زیاتر دەچەقێتە نێو زەلکاوی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانی. ڕژێمی زایۆنی لەم ماوەیەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە، جگە لە قەتڵوعام، کاولکاری، جەنایەتی جەنگی، بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بۆردومانی ناوەندەکانی فریاگوزار و داسەپاندنی قات و قڕی و برسێتی بەسەر ئەم ناوچەیەدا. 

سەرپەیڤ