حوزه‌یران 20, 2024 14:50 Asia/Tehran

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە، بووە هۆی شەهید بوونی دوو ژن و بریندار بوونی ١٢ کەسی دیکە.

لەم پەلامارەدا ناوچەی «الحساینه» هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئۆردوگای نوسەیرات بۆردومان کرا. ئەم پەلامارە پاش ئەوەی ئەنجام درا کە وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین ئێوارەی چوارشەممە رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی لە سێ جەنایەتی تازەدا، ٢٤ شاروومەندی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کردووە و ٧١ کەسی دیکەیشی بریندار.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٣٩٦ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و ٨٥ هەزار و ٥٢٣ کەسیش بریندار. ئەم وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاندووە کە تەرمی زۆرێک لە شەهیدەکان لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و لەبەر بێوچان بوونی پەلامارەکانی زایۆنییەکان، دەسڕاگەیشتن بەو تەرمانە بۆ هێزەکانی فریاگوزار گونجاو نییە. 

سەرپەیڤ