حوزه‌یران 27, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە ڕژهەڵاتی نێوەڕاست ئانڕوا ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی نێوەنجی لە ڕۆژێکدا ١٠ منداڵی غەزەیی قاچ یان هەردو قاچی خۆیان لەدەست دەدەن.

فیلیپ لازارینی لە پرێس کۆنفرانسەکەی لە ژێنێفی سویسرا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە رایگەیاند کە تازە ئەو ئامارە ئەو کەسانەش لەخۆ ناگرێ کە دەست و باسکی خۆیان لەکیس دەدەن.

ناوبراو وتی ئەو ئامارە بەپێی ئەژمارە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن یونیسێفەوەیەو دە منداڵ کە هەموو ڕۆژێک قاچ یان هەردوو قاچیان لێ بێتەوە بەواتای ئەوەیە کە نزیکەی دوو هەزار منداڵی فەلەستینی لەدوای زۆرتر لە ٢٦٠ ڕۆژ کە لە شەڕی دڕندانەی ئیسڕائیل بەدژی غەزە یەک یان دوو قاچیان لەدەست داوە.

ناوبڕاو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێمە زانیومانە کە کەمئەندام بوونی خەڵک لەو کەرتە زۆرجار لە دۆخێکی تۆقێنەرو بەبێ هیچ بێهۆشکردنێک ڕوو دەدا وتیشی ئەوە بۆ منداڵانیش هەر بەهەمان شێوە بەڕێوە دەچی.

سەرپەیڤ