پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوایی و وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیان
چوارشەممە، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی سێ ماڵیان لە ڕامەڵڵا، ئەریحا و قودسی داگیرکراو لە ئاراستەی تاوپێدانی دەسدرێژکارییەکان دژ بە فەلەستینیان و ماڵ و سامانی ئەوان، وێڕان کرد.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە فەلەستینیەکان، شۆڤڵەکانی رژیمی زایۆنی لە ئاوایی "بیتلو" لە رۆژاوای رامەڵڵا خانووبەرەیەکیان بەبیانووی ئەوەی بێ مۆڵەت سازکراوە، خاپور کرد.
سوپای رژێمی زایۆنیستی هەروەها ماڵێکیان لە باشوری لێواری رۆژاوایی و دوو خانووبەرەی دیکەیان لە باشوری بەیت لەحم بەبیانووی سازکرانی بێ مۆڵەت، وێران کرد.
ئامانجی بەرپرسانی زایۆنیستی لە وێران و خاپورکردنی بەردەوامی ماڵ و خانووبەرەی شارومەندان، ئاوارەکردنی فەلەستینیەکان و دەرکردنیان لە سەرزەوینی خۆیانە بەقازانجی پرۆژەکانی شارۆچکەسازی.
هەروەها لە ئیوارەی دوێنێ سێ شەممەوە تا سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، داگیرکەران لانیکەم بیست فەلەستینیان لە لێواری رۆژاوایی قۆڵبەست کرد. بەم چەشنە ژماری گشتیی گیراوان لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە، بۆ زیاتر لە٩٤٠٠ کەس زیادی کردووە.