موسا ئەبوو مەرزوق: ئیسرائیل ناتوانێ لە دوو بەرەدا شەڕبکا، شەڕی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەمریکایە
جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: شەڕی ڕاستەقینەی ئێمە لەگەڵ ئەمریکایە کە چەکەمەنی دەدا بە تەلاویڤ و لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و لەهەمبەر بایکۆتەکاندا، دەیپارێزێ.
"موسا ئەبوومەرزوق" وتی: ئێمە جەختمان لەوە کردۆتەوە کە، هیچ ڕێگایەک نیە جگە لە جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، ئاگربڕی پاوەجێ، ڕاگرتنی دەسدرێژکاری، یارمەتی گەیاندن بەگەلی فەلەستین و دەسپێکرانی بنیات نانەوەو شکاندنی گەمارۆ و هاتنەدی ئەوانە، دەتوانێ پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوی هەردوولای بەدواوە بێ.
ئەو بەرپرسەی حەماس لەبارەی ڕاستیی ناکۆکیی نێوان دەوڵەتی ئەمریکاو کابینەی رژێمی زایۆنیستیش وتی: سیاسەتی هەنوکەی واشنگتۆن ئەوەیە کە ئاسایشی ئیسرائیل لە داهاتووی نەتانیاهو جیا بکاتەوەو پێی وایە کە هەوڵەکانی بەقازانجی تەلاویڤ نیەو ئامانجە سیاسییەکانی خۆی پێوشوین دەگرێ.