ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتە٣٧هەزار و٩٠٠کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لە دەسپێکی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە تائێستا ٣٧هەزار و٩٠٠ کەس، شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند: رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی٢٤کاتژمێری ڕابردوو، دوو تاوانی ئەنجامدا کە بەهۆیانەوە، ٢٣کەس شەهیدو٩١ کەسیش بریندار بوون.
ژمارێک لە قوربانیانی شەڕ لە غەززە هەروا لەژێر دارووپەردوو و لەسەر شەقامەکان ماونەوەو هێزە فریاگوزارەکان و هێزەکانی بەرگریی شارستانی، ناتوانن بەوان ڕابگەن.
بەژمێردرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا گەیشتە٣٧هەزار و٩٠٠کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتە٨٧هەزار و٦٠ کەس.
هەروەها سەرچاوە پزشکییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، ژنێک ومنداڵێکی فەلەستینی لە شاری تولکەرم لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
"ئەمین خزر" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سابت ڕایگەیاند، لە هێرشی ئەمڕۆ دووشەممەی هێزە داگیرکەرەکان بۆسەر ئوردوگای "نورشەمس" لە شاری تولکەرم دوو کەس شەهیدو چوار کەسیش بریندار بوون.