ته‌مووز 03, 2024 13:16 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند کە ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی شاری خان یۆنس ناچار کراون ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و هیچ شوێنێکی دڵنیا لەو دەڤەرە نەماوە.

کەناڵی قودس فید" دوێنی سێ شەم هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ڕایگەیاند کە دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەدوای بەجێ هێشتنی خێمەو تاوڵ و چیغەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یۆنس لە باشوری کەرتی غەزە لە سەر جادەکان دا ماونەوە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەهەزاران ئاوارەی فەلەستینی لەدوای فەرمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست سەبارەت بە پێویستی چۆڵکردنی ئەو ناوچانە وەک ناوچەی سوورو پڕ مەترسی ، شەوی ڕابردوو لە خان یۆنس بەتایبەت گەڕەکە ڕۆژهەڵاتیەکانی خێمەکانیان چۆڵ کردو هەنووکە لەسەر جادەکان دەژین.

هاوکات تەنیا نەخۆشخانەی چالاک لەو دەڤەرە چۆڵکراوە لە نەخۆش و ئامێری پزیشکی و ئاوارەکان.

هەر ئەو کەناڵە چەند وێنەشی لە بەخاک سپاردن و ناشتنی تەرمی محمد ئەبووسرچانی گەنجی فەلەستینی بڵاو کردەوە کە لەئاکامی تەقەی چەکدارانی داگیرکەر لە کەمپی نورشەمسی تولکەرم شەهید ببوو.

سەرپەیڤ