حەماس: هەرتەنیا خەڵکی فەلەستین بڕیار دەدەن لەسەر داهاتووی غەزە
وتەبێژی حەماس لە گوتارێک دا پێداگری کرد کە ئەوە هەرتەنیا خەڵکی فەلەستینن کە بڕیار دەدەن لەسەر داهاتووی غەزە لەدوای شەڕو ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیست هیچ ڕۆڵێکیان نابێ.
جیهاد تەها وتی هەڵوێستی ئەمریکا هەر لە هەمان ڕۆژی یەکەمەوە بەرامبەر بە ڕژیمی زایۆنیست لایەنگرانە بوەو بە بەردەوامی چەک و جبەخانەی بۆ ئەو ڕژیمە دابین کردوە.
ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەوڵی نێوبژیوانەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربڕ و گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان لەنێوان ڕژیمی زایۆنیست و خۆڕاگری فەلەستین دا هەروا بەردەوامە وتیشی هەنووکە تۆپ لە خاکی ئەو ڕژیمەدایە دەبێ وەفادار بێ بە بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان و واز بێنێ لە دەستدرێژیە سەربازیەکەی.
وتەبێژەکەی حەماس ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا دەبێ کابینەکەی بنیامین نەرتانیاهۆ بخاتوە ژێر زەخت و گوشار لەپێناو قەبوولکردنی ئاگربڕ.
لەدوای تێپەڕینی نزیکەی ٩ مانگ لە دەستدرێژی بەبێ ئاکام و دەسکەوتی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەزە زایۆنیستەکان ڕۆژ لە ڕۆژ زۆرتر ڕۆدەچن بە قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانیان داو لەم ماوەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە جگە لە دڕندەکاری و قەڵاچۆو کاولکاری و برسیکردنی خەڵکی ئەو کەرتە.