ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک ئاوارە بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429015-ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتوەکان_لە_هەر_١٠کەسی_نیشتەجێی_غەزە_٩کەسیان_لانیکەم_جارێک_ئاوارە_بوون
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک لەئاکامی شەڕەکەی ئەو کەرتەدا ئاوارە بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 04, 2024 10:20 Asia/Tehran

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک لەئاکامی شەڕەکەی ئەو کەرتەدا ئاوارە بوون.

"ئاندریا دی دۆمینیکۆ" کارگێڕی نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری مرۆیی لە خاکی داگیرکراو ئەو قسانەی لە ڤیدیۆکۆنفڕانسێکی قودسی داگیرکراودا بۆ هەواڵنێرانی نیۆیۆرکی کردوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتویەتی کە سەرەڕای کوژرانی زۆرتر لە ٣٧ هەزارکەس و پەرتەوازەبوونی زۆرتر لە ١١٠ هەزار کەس لە ئۆکتۆبری ساڵی رابردوەوە تاکوو ئێستا لەو کەرتە حەشێمەتەکەی بە نزیکەی دوو ملوێن و ١٠٠هەزار کەس دەخەمڵێندرێ.

دومینیکۆ دەڵێ سێسەد تا سێسەدو پەنجا هەزارکەسیش هەروا لە باکوری غەزە نیشتەجێن و ئیمکانی ڕاگواستنیان بۆ باشور نیە.

ناوبراو هەروەها وتی کە ئەو کەسانەی کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەئاکامی فەرمانی کاربەدەستانی زایۆنیست بۆ چۆڵکردنی خان یۆنس ئاوارە بوون بە بەشێک لە ئاماری ئاوارەکان نەهاتونە ئەژمار چونکە زۆربەیان لەراستی دا زووتریش هەر ئاوارە بوون.