ته‌مووز 05, 2024 08:13 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە لەئاکامی بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی فەلەستین، ژومارەی شەهیدانی کەرتی غەزە هەڵکشا بۆ زۆرتر لە ٣٨ هەزار کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو چوار قەڵاچۆی لە کەرتی غەزە بەرێوە برد کە لەئاکامی دا ٥٨ فەلەستینی شەهیدو ١٧٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ژومارەی شەهیدەکانی ئەو کەرتە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٣٨ هەزارو یازدە کەس و ٨٧ هەزارو ٤٤٥ کەسیش بریندار کراون.

هەواڵدەری حکومەتی غەزە"ەش وریایی دا سەبارەت بە تەواوبوونی سووتەمەنی لە کۆگەی پزیشکی ناسرو سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی.

لەلایەکی دیکەوە گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس ڕایانگەیاند کە دوو دەبابەی میرکاوا٤ی زایۆنیستەکانیان لە گەڕەکی سوجاعیە بە ڕاکێتی یاسین ١٠٥ کردۆتە ئامانج.

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٧٢ ڕۆژ بەسەر دەستدرێژیە بێ ئاکام و دەسکەوتەکەی زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە ئەو ڕژیمە ڕۆژ لە ڕۆژ زۆرتر ڕۆدەچێ بە قەیرانە نێوخۆیی و دەرەکیەکانی دا.

سەرپەیڤ