ته‌مووز 06, 2024 07:30 Asia/Tehran

گوردانەکانی قەسام بە مووشەکی سامی ٧ کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستیان لە غەزە کردە ئامانج.

هەواڵدەری سەربازی گوردانەکانی قەسام چەند وێنەیەکی لە کرانەئامانجی کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستی، بە مووشەکی سام ٧ لەشاری غەزە لەئاکامی هەڵمەتی هاوبەشی خەباتگێرانی گورانەکانی قەسام و گوردانەکانی شەهید عەبدولقادر حسینی بڵاو کردەوە.

هەواڵدەری قودس"یش ڕایگەیاند خەباتگێرانی فەلەستینی و چەکدارانی زایۆنیست لە بەشی کۆنی شاری نابلۆس و لێواری ڕۆژئاوا تووشی شەڕ هاتوون.

چەکدارانی داگیرکەر لەهەمان کاتیش دا هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچە ڕۆژهەڵاتیەکانی نابلۆس و لەئاکامی بۆردومانی ماڵی بردویل لە دەڤەری سیدرەی ناوچەی دیرجی غەزە تاقمێک شەهیدو بریندار بوون.

هاوکات لەئاکاسمی بۆردومانی ماڵی سیراج لە کەمپی نوسەیراتی غەزەش ژومارەیەک شەهیدو بریندار بوون و ڕاگوێزراونە نەخۆشخانە.

شاری نەسری ڕەفەحیش لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تۆپباران کرا و زرێپۆشەکانیان دزەیان کردە ئەو شارۆچکە.

لەئاکامی پەلامارێکیس بۆسەر ماڵێک لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلای ڕۆژهەڵاتی خان یۆنس دوو فەلەستینی شەهید کران.

سەرپەیڤ