نەیارەتی حەماس لەگەڵ گەڵاڵەی هاتنی هێزی بیانی بۆ غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ئیدارەی کەرتی غەززە پاش شکستی رژیمی ئیسرائیل لە شەڕ، بابەتێکی تەواو فەلەستینیە کە رەزامەندیی هەموو خەڵکی فەلەستینی لەسەرە.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمەی گەلی فەلەستین، نەیارەتی خۆمان لەگەڵ هەرچەشنە سەرپەرشتی یان سەپاندنی ڕێگاچارە یان هاوکێشەی دەرەکی، کە لەهەوڵی پشت گوێ خستنی ئیرادەی فەلەستین بێ سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە، ڕادەگەیێنین.
ئەو بزووتنەوە هەروەها پیی داگرت: ئێمە هەرچەشنە بەیاننامەو هەڵوێست کە داکۆکی بکا لە گەڵاڵەی هاتنی هێزی بیانی بۆ کەرتی غەززە بەهەرناوێک یان پاسایەک بێ، شەرمەزار دەکەین.
حەماس لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: بەڕیوەبەرایەتی کاروباری کەرتی غەززە پاش شکستهێنانی رژێمی جەنایەتکار، بابەتێکی تەواو فەلەستینییە کە گەلی فەلەستین بەهەموو چین و توێژەکانی، ڕەزایەتیان هەیە لەسەری و ڕێگە نادەن هیچ چەشنە سەرپەرشتییەکیان بەسەردا بکرێ و ئێمە داوا لە ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین بۆ ڕاگرتنی ژینۆسایدی زایۆنییەکان دژ بە گەلی فەلەستین، رژیمی جەنایەتکار بخەنەژێر گوشار و هەموو ئەوەی لەتوانایان دایە بۆ پشتگریی بیکەن. ئەو بەیاننامە پاش ئەوە دەرکرا کە "فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئوروپا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، لە لیدوانێکدا پێی داگرت؛ ریاز داکۆکی دەکا لە جێگیرکرانی هێزێکی نێودەوڵەتیی لە غەززە.