ته‌مووز 07, 2024 10:35 Asia/Tehran

شارۆچکە نشینانی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ شەممە بەهێرش کردەنسەر ئاوایی "ترمسعیا" لە باکوری ڕامەڵڵا هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی لێواری رۆژاوا، بەشی هەرەزۆری سەرزەوینی فەلەستینیەکانیان لەو ناوچەیە، سوتاند.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، ئاگرکەوتنەوە تادێ بەربڵاوتر دەبێ. شارۆچکەنشینانی زایۆنی هەروەها بە هێرشکردنەسەر زەوی و زار وموڵکی فەلەستینیەکان لە ناوچەی "تەییبە" لە رۆژاوای شاری ئەلخەلیل، دەستیان دایە وێرانکردنی دیواری دەورووبەریان. هیزە داگیرکەرەکان بەچوون بۆ ئەو ناوچەیە، تەقەیان لە فەلەستینیەکان کرد کە بەهۆیەوە، پێنج فەلەستینی بریندار بوون. هەروەها ژمارێکی دیکە لە فەلەستینیەکان بەهۆی هەڵمژینی گازی ژەهراویی بلاوکراوە لەلایەن چەکدارانی داگیرکەر، ژەهراویی بوون. چەکدارانی زایۆنی بە هێرشکردنەسەر ناوچەکانی دیکە لەوان، "عەسیدە"، "سێ گۆشەی تەربیقە"، و گەڕەکی "ئەبووهاشم"، بۆمبی دەنگیان گرتە ئەو فەلەستینیانەی لە ڕێوڕەسمیکی سەرەخۆشی لە ناوچەی عەسیدە کۆببوونەوە.

لە "ئومم سەفا" لەباکوری ڕامەڵڵاش ، شەڕ و پێکدادان کرا لەنیوان چەکدارانی داگیرکەر و لاوانی فەلەستینی لە نێوەڕاستی ئەو ئاواییە کە بەهۆیەوە، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی، بۆمبی دەنگی وگازی ژەهراوییان گرتە گەنجانی فەلەستینی.

سەرپەیڤ