باهۆزی ئەقسا تەقینەوەیەک بوو لە بەرامبەر دڕندەکاریی زایۆنیستەکان دا
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا دەسپێکی خۆڕاگریەکەمان نەبوو لەبەرامبەر دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەر، بەڵکوو تەقینەوەیەک بوو لە بەرامبەر دڕندەکاریی زایۆنیستەکان دا.
ئەبوو عوبەیدەی وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی حەماس لە گوتارێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند، هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا دەسپێکی خۆڕاگریەکەمان نەبوو لەبەرامبەر دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەر، بەڵکوو تەقینەوەیەک بوو لە بەرامبەر دڕندەکاریی زایۆنیستەکان دا.
ئەبوو عوبەیدە وتی: دڕندەکاری ڕژیمی داگیرکەر بۆ پاکتاوی ڕەگەزی و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە پلانڕیژی کراولە لێواری ڕۆژئاوا و قودس و کەرتی غەزە گەیشتە لوتکەو ئێمەش هەروا بەبێ پاڵپشتی دەرەکی لەشەڕداین و خەڵکەکەمان بەبێ خواردن و دەرمان خۆڕاگری دەکەن.
ئەو وتەبێژەی خۆڕاگری فەلەستین وتی کە خەباتگێڕەکانمان لە نۆ مانگ لەمەوبەرەوە لە شەڕ دان و ئەرتەشێک تووشێ شکست دەکەن کە سەر بە ئەمریکاو ئینگلیزەو ئەرتەشەکەی لە خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵک وەردەگرێ و ماڵی خەڵک کاول دەکاو لە نەخۆشخانەو مزگەوت و قوتابخانەو کلیساکان لەنێو دەباو خەڵکی جیهان لەڕوی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەوە درۆی ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان و بێ دەسەڵاتی یاساگەلی بانگەشەکراوی مافی مرۆیی بۆ سەلما.