٦٦ لەسەتی فێرگەکانی ئانروا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا، بۆردومان کراون
تهمووز 11, 2024 15:06 Asia/Tehran
ئانروا رایگەیاند: ٦٦ لەسەتای فێرگەو خویندنگەکانی ئەو ناوەندە، لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، بۆردومان کراون.
ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا) ڕایگەیاند؛ زیاتر لە٦٦ لەسەتی خوێندنگەکانی ئەو ڕێکخراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەسپێکی شەڕی رژێمی زایۆنیستی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە بۆردومان کراون و خەساری زۆریان پێ گەیشتووە.
"فیلیپ لازارینی" کۆمیسێری گشتیی ئانروا، پێی داگرت: چوار قوتابخانەی ئانروا تەنیا لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو لە غەززە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەئامانج.
لازارینی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ژمارێک لەو فێرگانە لە غەززە بۆردومان کراون و خەساری زۆریان پێگەیشتووەو لانەکردنەوەی بەئاشکرای ئیسرائیل لە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ویاساوڕێسا مرۆییەکان، ناتوانێ بگۆڕدرێ بە دۆخێکی ئاسایی تازە.