زەبری قورسی گرووپە فەلەستینییەکان لە داگیرکەرانی زایۆنی
گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرە جۆراوجۆرەکانیاندا بە هێرشەکانیان زەبری قورسیان لە داگیرکەرانی زایۆنی دا.
گوردانەکانی عزالدین القسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە توانیویە بە دوو تانکی مێرکاوا سوپای ڕژێمی زایۆنی لە گەڕەکی تل الهوا لە باشووری غەززە راکتباران بکات. گوردانەکانی قەسام هەروەها هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیان لە ناوچەی ئەزەهار دایە بەر هێرش کە ئەو هێرشە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لەو هێزانە.
گوردانەکانی شوهەدای ئەلئەقسایش ڕایگەیاندووە کە خەبارتکارانیان بنکەی فەرماندەرێتیی سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە میحوەری نەتزاریم لە باشووری شاری غەززە بە گوللە هاوەن کوتاوە. گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەی جیاجیادا پیداگرییان کردووە لە سەر بەردەوام بوونیان لە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی تل الزعرب و تل السلطان هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ڕەفەح. پەیامنێری ئەلمەیادینیش لە غەززە ڕایگەیاندووە خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین لە ناوچەی تل الهوا شەڕ و پێکدادانێکی قورسی لەگەڵ هیزەکانی ڕژێمی زایۆنی هەبووە. بە وتەی ژێدەرە هەواڵییەکان، کۆپتەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی خۆیان گەیاندۆتە ئەم ناوچەیە بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکانیان.