ته‌مووز 14, 2024 12:23 Asia/Tehran

بزوتنەوەی حەماس دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە دەڤەری تەلهەوای غەزەی کە لەدوای کشانەوەی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ئاشکرا بوە بە دڕندەکاری نێو شیرو کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی لێکدایەوە.

حەماس پێداگری کردوە کە ئەو کارەی ئەرتەشی ڕژیمی داگیرکەر دەستی داوەتە ئاگربەردان لە بینا سڤیلنشینەکان بەر لە پاشەکشەی لە دەڤەری تەلهەواو بەرگرتن لە گەیشتنی بەرگری نیشتمانی فەلەستین بەو ئاگرەو دەستنیشانی تەرمی ئەو بنەماڵانەی کە لەئاکامی بۆردومانی ئەو داگیرکەرانەدا شەهید بوون، بەدیاری دەجا کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە کارەسات و درندەکارەیەکی کردوە کە بۆتە هۆی پەڵەیەکی شورەیی بەنێوچاوانی مرۆڤایەتیەوە.

ئەو بزاڤە پێداگری کردوە کە وێنەگەلی داچڵەکێنەری لەداردانی بەساڵاچوان لەنێو ماڵەکانیان داو قەڵاچۆی خەڵکی ئاسایی بۆوێنە تاقمێک منداڵ دڕندەکاریەکە وەک پێشێلکاری سەرجەمی بایەخە مرۆیەکان و نیشاندەری کردەوەی ناجوانمێرانەو بێبەزەیانەی ئەرتەشی فاشیست و سەرۆکە دڕندەکارەکانیەتی وەک بکوژی منداڵ و ژن و بەساڵاچوان.

ئەو دڕندەکاریە دزیۆە هەڵدەگرێ کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکان و بنیاتەکانی سەر بەو ڕێکخراوانەو لەسەرویانەوە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری و دادگەی دڕندەکاری نێودەوڵەتی لەو بوارەدا، هەنگاوی خێرا هەڵبگرن بەئاراستەی ڕاگرتنی شەڕو کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە.

سەرپەیڤ