ته‌مووز 18, 2024 09:10 Asia/Tehran

خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە لە وەڵامدانەوە بە کوشت و بڕی بەردەوامی زایۆنییەکان، درێژە دەدا بە هەڵمەتی خۆی دژ بە هێزە داگیرکەرەکان و زیانی قورس دەگەیێنێ بە ریزەکانی دوژمن.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تانکێکی مێرکاوای داگیرکەرانی بە گولـلەی "یاسینی١٠٥" لە نزیک چوارڕێی "ئەلمەشروع" لە رۆژهەڵاتی شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە کردۆتە ئامانج.

هیزەکانی شەهید عومەر قاسم لقی سەربازیی بەرەی دیموکراتیکی ئازادیی فەلەستینیش، هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی زایۆنیستی لە تەنیشت تێپەڕگەی زەوینیی رەفەح بەهاوەن پێکا.

فەرماندە"ئەبوو خالید" وتەبێژی ئەو هێزانە رایگەیاند کە خەباتکاران لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان و بە گولـلەگەلی تۆپخانەیی "کالیبری قورس" هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی داگیرکەران لە میحوەرەکانی تێکهەڵچوون لە شاری رەفەح و دەورووبەری .

هێزەکانی شەهید عومەر قاسم لە ئوردوگای "یەبنا" لە شاری رەفەح ، شەڕێکی قورسیان کرد لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان کە تێیدا لە گولـلەی دژە نەفەر و ڕەشاشەی مامناونج کەڵکیان وەرگرت و خەساری زۆریان دا لە بەرەی چەکدارانی داگیرکەر.

گوردانەکانی شەهیدانی ئەقساش بنکەو پێگەی چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ئەوان کە لەنێو دەروازەی تێپەڕگەی رەفەح و دەورووبەری ڕاگیرابوون، بە هاوەن پێکا.

گوردانەکانی خەباتکاران، لقی سەربازیی بزووتنەوەی خەباتکارانیش پێی داگرت شارۆچکەی "نیریم" لە غەلافی غەززەی بە دوو مووشەکی تیپی١٠٧ بەئامانج گرتووە.

سوپای رژێمی زایۆنیستی دانی ناوە بەوەی ٧٠٠ چەکداری لە دەسپێکی شەڕ لە غەززە کوژراون و هەزاران چەکداری دیکەشی بریندار بووە.

سەرپەیڤ