ته‌مووز 20, 2024 12:19 Asia/Tehran
  • پێشوازی حەماس لەسەر بڕیاری یاسایی دیوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژیمی زایۆنیستی لەسەر خاکی داگیرکراو

بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک پێشوازی کرد لە بڕیاری ڕاوێژکاری دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژیمی زایۆنیست لەسەر خاکی فەلەستین.

بزوتنەوەی حەماس" پێشوازی کرد لە بڕیاری ڕاوێژکاری دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژیمی زایۆنیست لەسەر خاکی داگیرکراوی فەلەستین و پێداگری کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بەو داگیرکاریەو ڕایگەیاند کە ئەو بریارو داواکاریەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێی هەنگاونان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و سیستمی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هەوڵێکی خێرا بۆ ئەو ئامانجە و بەڕێوەبردنی بڕیاری یاسایی دواتری ئەو دیوانە بەتایبەت لەسایەی شەڕی کۆمەڵکوژانەی بەردەوامی خەڵکی غەزە و پەرەدان بە شارۆچکەسازی لە لێواری ڕۆژئاواو بەجولەکەکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا دادەنێ.

حەماس داوای لە کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنانی داگیرکاریەکەی ئەو ڕژیمە، بەتایبەت لەسایەی دژایەتیەکەی لەگەڵ بڕیارەکانی دیوانی دادگای لاهەو تۆمەتبارکردنی بە دژایەتی جوولەکەکردن.

زۆر لە وڵاتانی عەرەبی بۆوێنە وەزارەتی دەرەوەی سعودیاو کوەیت و عەمانیش پێشوازیان کردوە لەو بڕیارە یاساییەی دیوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژیمی زایۆنیستی لەسەر خاکی داگیرکراو.

سەرپەیڤ