ته‌مووز 21, 2024 09:36 Asia/Tehran

تاقمەکانی خوڕاگری فەلەستینی باسی تێکهەڵچوون لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنیستیان کرد لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون.

گوردانەکانی سرایا قودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، داگیرکەرانی زایۆنیستیان لە جەنین لە کەرتی ڕۆژاوایی  داوەتەبەر گوللە.

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی خوڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماسیش لە پێناو تۆڵەی خوێنی شەهیدان و وڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕوژاوایی،  بە وەبەرپەلاماردانی ئوتوموبیلی سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە تولکەرم  چوار کەس لە سەرنشینەکانی ئەو ترومبیلەیان بریندار کرد.

ئەم ئوپراسیۆنە هەروەها  وشدارییەکی ڕاستەوخۆ بوو بەرامبەر هەوڵی نایاسایی کابینەی داگیرکەری قودس بەتژی مزگەوتی ئەقسا و تاوانکارییەکانی ئەم ڕژێمە بە دژی دیلە فەلەستینیەکان.

لەلایەکی ترەوە گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا باڵی سەربازیی بزووتنەوەی فەتحیش  لە ناوچەی حەبەع لەشاری جەنین  بە تیربار و بە بۆمب ژومارێک چەکداری داگیرزایۆنیستیان بریندار کرد.

سەرپەیڤ